ئــانـدرێ ژیـد

ئاندرێ پاوڵ گیوم ژید : نوسەری بەناوبانگی فەرەنسی و خاوەنی 15 پەرتووک . لە ساڵی 1947 خەڵاتی نـۆبڵی وەرگرت .
لە نێوان ساڵانی ( 1869 - 1951 ) دا ژیاوە .
هـه‌ندێک له ووتـه جوانه‌کـانی :
* چه‌ندە به‌رز بفڕیت ، له چاو کەسانێک که له فڕین ناگه‌ن بچکۆله‌تر دێـیـته به‌ر چاو
* باشترە بۆ شتێک که هه‌یت ،ڕقت به‌رامبه‌ر بنوێـنن،تا ئه‌وەی بۆ شتێک که نیت خۆشه‌ویست بیت .
* زۆر کار هه‌یه که‌سانی دیکه‌ش دەتوانن ئه‌نجامی بدەن تۆ ئه‌نجامی مه‌دە ، زۆر قسه هه‌یه که‌سانی دیکه‌ش دەتوانن بیڵـێن تۆ مه‌یڵـێ ، زۆر شت هه‌یه که که‌سانی تر دەتوانن بینوسن تۆ مه‌ینووسه ! کارێک بکه که ته‌نیا خۆت دەتوانی ئه‌نجامی بدەیت .
* بڕوات به که‌سێک هه‌بێت به شوێن "ڕاستی" یه‌وەیه ، و گومانت له که‌سێک هه‌بێت که بانگه‌شه‌ی گه‌یشتن به "ڕاستی" دەکات .
* هه‌وڵ بدە مه‌زنایه‌تیی له ڕوواڵه‌تی تۆدا بێت ، نه‌ک له‌و شته‌ی بۆی دەڕوانیت .
* بێ به‌ختی هه‌رکه‌سێک له‌وەدایه که هه‌میشه ئه‌و دەڕوانێت و هه‌رشتێک دەبینێت وابه‌سته‌ی خۆی دەکات .
* هه‌ر به‌خته‌وەرییه‌ک له‌دایک بووی هه‌ڵکه‌وتێکه و له‌هه‌ر ساتێکدا وەکو سواڵکه‌رێک دێته سه‌ر ڕێت.
* هه‌بوونی هه‌ستێکی ڕاسته‌قینه و ، ڕواڵه‌تسازیی بۆ هه‌بوونی ئه‌و هه‌سته ، ئاسته‌مه بکرێت جیا بکرێنه‌وە .
* هه‌ر ئافرێنراوێک نیشانه‌یه‌کی خواوەندە ، به‌ڵام هیچ ئافرێنراوێک خواوەند پیشان نادات .
0 التعليقات: