ســودی ته‌ندروستی سه‌وزه ی سه‌وزه‌گه‌ڵاکان
هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین که خواردنی سه‌وزه گه‌ڵاکان سودێکی زۆریان هه‌یه و خواردنیان کارێکی باشه چونکه سه‌وزه‌ی گه‌ڵاکان ده‌وڵه‌مه‌ندن به زۆرێک له ڤیتامین و کانزا‌کان . له‌و سه‌وزه‌ی گه‌ڵایانه‌ی سودی زۆریان هه‌یه : قه‌ڕنابیت ، تـوور ، خه‌رده‌لی سه‌وز ، سپیناخ ، چادی سویسری . بۆ یه‌ک کوپ له سه‌وزه‌ی تازه به ڕێژه‌ی سه‌دیی به‌ها کانزاییه‌کانیان به‌م شێوه‌یه‌یه :
جۆره‌کانی | کالۆری | ڤیتامین A | ڤیتامین C | ڤیتامین K | کالسیۆم | ئاسن | مه‌نگه‌نیس |
قه‌ڕنابیت | 11 | 48% | 21% | 230% | 5% | 0% | 5% |
تـوور | 33 | 206% | 134% | 684% | 9% | 6% | 26% |
خه‌رده‌لی سه‌وز | 15 | 118% | 65% | 384% | 6% | 5% | 13% |
سپـیـناخ | 7 | 56% | 14% | 181% | 3% | 5% | 13% |
چادی سویسری | 7 | 44% | 18% | 374% | 2% | 4% | 7% |
هه‌رچه‌نده تاکو ئێستا په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان میوه و سه‌وزه‌کان و نه‌خۆشی شه‌کره ڕوون نیه ، به‌ڵام به پێ ی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ک که چه‌ند توێژه‌رێکی بواری خۆراک پێ ی هه‌ستاون و 220000 که‌س تێیدا به‌شدار بوون تێیدا ده‌رکه‌وت که خواردنی سه‌وزه‌کانی سه‌وزه‌گه‌ڵاکان ڕۆژانه مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره %14 که‌م ده‌کاته‌وه به تایبه‌تی توور و سپیناخ چونکه ڕێژه‌یه‌کی زۆر مه‌گنسیۆمیان تێدایه .
0 التعليقات: