میوە ڕنگ سوورەکان سودی زۆری تەندروستیان تێدایە



بە ووتەی توێژەران "ڕەنگی سوور" پەیوەندییەکی زۆری بە سەلامەتیی "دڵ و مێشک و میزەڕۆ"ی مرۆڤەوە هەیە ، بە پێی توێژینەوەی پزیشکەکان ئەو میوە و سەوزانەی کە ڕەنگیان سوورە ، سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و پێویستە لە ڕیزبەندیی ئەو شتانەی کە بۆ ماڵەوە دەکڕدرێن جێگەیان بکرێتەوە .
میوە و سەوزە ڕنگ سوورەکان سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسیدەکان و لیکۆپتەکان . تەماتە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە مادەی "لیکۆپن" .

ئەو هۆکارانە ڕێگە لە پیریی ناوادە و نەخۆشییەکانی وەک ( شێرپەنجەی سییەکان و غودەی پرۆستات و کۆئەندامی هەرسکردن ) دەگرن .
بە ووتەی توێژەران :لە گرنگترین ئەو جۆرە میوە سوورانەی کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا بەکاریان دەهێنین بریتین لە " فراولە ، شووتی ، گێلاس ، سێوی سوور ، تەماتە ، تووری سوور " .

0 التعليقات: