ســوود و زیـــانـەکـــانـی خــواردنـی هــێـلـکە


 بە پێ ی تازەترین لێکۆڵینەوە کە لەسەر هێلکە کراوە دەرکەوتووە ، کە خواردنی هێلکە ئاستی کۆڵستڕۆڵ لە خوێندا بەرز ناکاتەوە ، وە لێکۆڵینەوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ووشەی کۆڵستڕۆڵ بۆ شتی جیاواز بەکار دەهێنرێت و ، ئەو کۆڵستڕۆڵە خۆراکییەی لە هێلکەدا هەیە جیاوازە لەگەڵ کۆڵستڕۆڵی ناو خوێن و چەند سیفەتێکی هاوبەشی کەمیان هەیە ،
بیرۆکەی نــەخواردنی هێلکە شتێکی باش نییە و بەڵکو خواردنی هێلکە پێویستە بۆ پاراستنی دڵ ، وە هەروەها ووزەی پێویست بە لەش دەبەخشێت .

لە لایەکی ترەوە لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە کە ئەو پیاوانەی ڕۆژانە و بەشێوەیەکی بەردەوام هێلکە دەخۆن ،بە تایبەتی هێلکەوڕۆن ، زیاتر ڕووبەڕووی شێرپەنجەی پڕۆسات دەبنەوە . هەڵبەت دەتوانن لە بری هێلکەوڕۆن هێلکەی کوڵاو بخۆن کە کاریگەریە خراپەکانی زۆر کەمترە .



وە کۆمەڵەی ئەمریکیی بۆ شێرپەنجە ڕوونی کردۆتەوە کە زۆر خواردنی هێلکەوڕۆن لە لایەن پیاوانەوە دەچێتە خانەی ئەو خواردنانەی کە پیاوان توشی شێرپەنجەی پڕۆستات دەکەن ،
 لە ساڵی 1994 تا ساڵی 2008 کۆمەڵەی شیرپەنجە لە ئەمریکا چاودێریی پشکنینی 27 هەزار پیاوی کرد دەرکەوت کە ئەو پیاوانەی گۆشتی سوور و هێلکەوڕۆنیان بەشێوەیەکی ڕۆژانە خواردووە توشی ترسناکترین جۆری شێرپەنجەی پڕۆسات بوون .

0 التعليقات: