ئـانـاتـۆل فــرانـس

ناوی تەواوی ( فرانسوا ئاناتۆل تیبوو )
نوسەر و هۆنەر و ڕەخنەگری فەرەنسی .خاوەنی ڕۆمانی بەناوبانگی ( خواوەندەکان تینوون ) وە هەروەها چەندین بەرهەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی تر لە نێوان ساڵانی ( 1844 - 1924 ) دا ژیاوە .
هەندێک لە ووتە جوانەکانی :
* پـێکـەنین باشـترین چـه‌کی " شـەڕ بەرامبەر ژیـانە "
* مه‌رگ هه‌رگیز سه‌ختتر له له‌دایکبوون نیه.
* له پشت چاویلکه‌ی زێڕەوە ، چاو بریسکه و
درەوشانه‌وەی نیه .
* زانست و ئاگایی کلیلـێکه و قفڵی هه‌موو دەرگایرکی پێ دەکرێته‌وە .
* زانست هه‌ڵه ناکات،به‌ڵام زانایان به‌ردەوام له هه‌ڵه‌دان.
* ژن ،ڕاهێنه‌ری فه‌رمیی پیاو و ڕازینه‌ری ئاکاریه‌تی .
* تا کاتێک دەسه‌ڵاتدار نیت گوێڕایه‌ڵ به ، وە کاتێک پێی گه‌یشتیی بێ فیز به .
* ئه‌گه‌ر په‌نجا ملیۆن که‌س باوەڕیان به شتێکی گه‌وجانه هه‌بێت ، ئه‌و شته هه‌ر گه‌وجانه‌یه .
* به بێ هه‌ڵسه‌نگاندن ، هه‌رگیز بڕوا به‌و هه‌ستانه مه‌که که له یه‌که‌م دیدار بۆ که‌سی به‌رامبه‌ر لات دروست دەبێت .
* هه‌ڵه کردن کارێکی مرۆڤانه‌یه ، به‌ڵام دووبارە کردنه‌وەی کارێکی چوارپێیانه‌یه .
* بۆ به دەست هێنانی شته مه‌زنه‌کان ، نه‌ک هه‌ر دەبێت ئاواته خواز بین به‌ڵکو دەبێت تێ‌بکۆشین نه‌ک هه‌ر به‌رنامه‌ی بۆ دابڕ‌ێژین ، به‌ڵکو دەبێت بڕواشمان پێی هه‌بێت .
0 التعليقات: