D گرنگیی ڤیتامین

ڤیتامین D : هاوسەنگی کالسیۆم لە لەشدا ڕێک دەخات و یارمەتیدەرە بۆ گەشەکردنی ئیسکە پەیکەر و بەهێز کردنی ددانەکان ،
کاریگەرییەکانی :
* یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی خانەکانی خوێن.
* مەترسی نەخۆشی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە .
* پارێزگاری دەکات لە ڕێژەی ئەنسۆلینی پێویست لە خوێندا .
* دەزگای بەرگری لەش ڕێک دەخات .
 نەخۆشیی گورگی سوور
* سوودی لێ وەر دەگیرێت بۆ چارەسەر کردنی هەموو نەخۆشییەکانی ڕۆماتیزم .

لە توێژەنەوەیەکدا کە لە کۆنگرەی بەرگریی لەش لە ووڵاتی سەنگافورە ئاشکرا کرا
ئەوەیان خستەڕوو کە دەتوانرێت سوود لە ڤیتامین D وەربگیرێت بۆ چارەسەرکردنی
نەخۆشیەکانی روماتیود و گورگی سوور .
وە هەروەها ڕۆڵ دەگێڕێت لە چارەسەر کردنی :
* نەخۆشیی کرۆن
* هەوکردنی سی یەکان .
* چەمانەوەی ئێسکەکان .
* نەخۆشیی کەساح .

سەرچاوەکانی ڤیتامین D :
* خۆر سەرچاوەی سەرەکیی ڤیتامین D یە ، لە کاتی کەمبونەوەی ئەم ڤیتامینە لە لەشدا پزیشکەکان ڕێنمایی ئەوە دەدەن کە کاتژمێر 10 ی بەیانی و 3 ی پاش نیوەڕۆ باشترین کاتن بۆ خۆدانە بەر خۆر و سود وەرگرتن لە تێشکی خۆر . وە لەو ووڵاتانەی تیشکی خۆریان زۆرە خەڵکەکەی کەمتر دوچاری کەمیی ڤیتامین D دەبنەوە.
* پەنیر و کەرە .* شیر .* ماسیی .
مرۆڤێکی پێگەیشتوو ڕۆژانە پێویستی بە 1250 ملگم ،ڤیتامین D هەیە .