B12 گـــرنـــگــیـی ڤـــیـــتــامــیــن







پزیشکەکانی سویسرا ئەوەیان ڕونکردەوە کە وێڕای ئەوەی ڤیتامین B12 دواهەمین جۆرەکانی ڤیتامینە کە تا ئێستا لە لایەن زانایانەوە دۆزرابێتەوە .
 گرنگییەکی لە ڕادەبەدەری هەیە بۆ :
* دروستکردنی خڕۆکە سورەکان
* ترشی DNA
* پاریزگاری کردن لە سەلامەتی مێشکی مرۆڤ

پزیشکان ئەوەشیان ڕونکردۆتەوە کە
کەمی ڤیتامین B12 لە لەشی مرۆڤدا دەبێتە هۆی :
* کەم خوێنی
* گۆشەگیری
* بیرچونەوە
* ماندوێتی
* ناهاوسەنگی لە کاتی ڕۆشتندا
* وڕێنە کردن

بۆ خۆ بە دوور گرتن لە توشبوون بەو نەخۆشیانەی سەرەوە
پزیشکان ئامۆژگاری دەکەن کە بە شێوەیەکی بەرنامەداڕێژراو
* گۆشتی سپی و سوور
* ماسی
* هێلکە
* شیر و پێکهاتەکانی بە بەردەوامی بخورێت
 تا پێویستی لەشی مرۆڤ بەو ڤیتامینە دابین بکرێت کە دەگاتە 2.4 میکرۆگرام لە ڕۆژێکدا .

0 التعليقات: