تـــرێ بــەسـودە بــۆ گــەدە و گــورچــیــلـەکــــان
میوەی ترێ ڕێژەیەکی باش لە مادەی کانزایی تێدایە وەک "پۆتاسیۆم و کالسیۆم و سۆدیۆم " هەروەک چۆن بڕێک لە پڕۆتین و چەوری ڕووەکی و مادەی ئەندامیی چەندین میوەی تریشی تێدایە وەک : لیمۆ و چەندین میوەی تر ......
ترێ بەشداری دەکات لە دابەزاندنی بەرزە فشاری خوێن ، چونکە بڕێکی باش مادەی پۆتاسیۆمی تێدایە .
ــ لە پێکهاتەکانی ترێدا کۆمەڵێک لە پێکهاتەی ڤیتامین B تێدایە کە لەش زۆر پێویستییەتی بە تایبەتی بۆ سەلامەتیی دەزگای مێشک .
ــ ترێ سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی مادەی ڕیشاڵییە کە ڕێژەی 4,3% پێکدەهێنێت .
ــ ترێ لە ڕووی بەکارهێنانی وەک چارەسەری نەخۆشیی نرخێکی بەرزی هەیە ، بە تایبەت ئەو کەسانەی کە توشی خەمۆکی و گۆشەگیریی بوون . وە هەروەها بۆ ئەو کەسانەی کە گورچیلەیان لاوازە زۆر بەسودە چونکە ترێ لە ڕێژەیەکی باش لە ئاو پێکهاتووە وە هەروەها ڕێژەیەکی گونجاو لە خوێیەکان .
ــ بە شێوەیەکی باش بەشداری دەکات لە کرداری پاڵاوتنی خوێن .
ــ گەڵای درەختی ترێ بە شێوەی ( چا ) لێدەنرێت و بەسودە بۆ باککردنەوەی گورچیلەکان .
توێژینەوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەو شوێنەی دانیشتوانەکەی پشتیان بە خواردنی ترێ بەستووە و بە زۆریی خواردویانە ، توشبوون بە نەخۆشیەکانی شیرپەنجە لە ناویاندا کەمی کردووە .
ــ ترێ بەشداری دەکات لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی زەهایمەر .
ــ بەشداریی دەکات لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی چەمانەوەی ئێسکەکان .
ــ بەسوودە بۆ نەمانی بەڵغەم .
0 التعليقات: