تـۆپ 10 گه‌وره‌تـریـن ئـه‌ڵـمــاسـه‌کــانی جـــیـهـان



10- ئه‌ڵماسی ئه‌ستێره‌ی ملینیۆم :

 وه‌زنه‌که‌ی 203،04 کیراته‌ و له‌ ناوچه‌ی مبوجیمای زائیر ( کۆماری کۆنگۆی دیموکرات ) دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌ ساڵی 1990 و یه‌که‌م پێشاندانی له‌ ساڵی 1999 بووه‌ . نرخه‌که‌ی به‌ 100،000،000 جونه‌ی ئیسته‌رلینی خه‌مڵێنراوه‌ .
....................................................................................................................................................

9- ئه‌ڵماسی خاچی سـوور :

وه‌زنه‌که‌ی 205.07 کیراته‌ ، له‌ ناوچه‌ی کیمبیرلی له‌ باشوری ئه‌فریقا دۆزراوه‌ته‌وه‌ . له‌ ساڵی 1901 پێشکه‌شکراوه‌ به‌ خاچی سووری به‌ریتانی . نرخه‌که‌ی به‌ 2،000،000 جونه‌ی ئیسته‌رلینی خه‌مڵێنراوه‌ .

....................................................................................................................................................

8- ئه‌ڵماسی دی بیرز :

وه‌زنه‌که‌ی 234.65 کیراته‌ . له‌ ناوچه‌ی کیمبیرلی دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌ ساڵی 1888 .
نرخی ئه‌م ئه‌ڵماسه‌ نه‌خه‌مڵێنراوه‌ و دیاری نه‌کراوه‌ .

....................................................................................................................................................

7- ئه‌ڵماسی یـوبـێڵ :

وه‌زنه‌که‌ی 650.80 کیراته‌ . له‌ ناوچه‌ی جاگریسفـۆنتین له‌ باشوری ئه‌فریقا له‌ ساڵی 1895 دۆزراوه‌ته‌وه‌ ، نرخه‌که‌ی نه‌خه‌مڵـێـنراوه‌ .

....................................................................................................................................................

6- ئه‌ڵماسی ســه‌دیی :

وه‌زنه‌که‌ی 273.85 ، له‌ 17 ی یۆلیۆی 1986 دۆزراوه‌ته‌وه‌ . برخه‌که‌ی به‌ 100 ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه‌ له‌ ساڵی 1991 .

....................................................................................................................................................

5- ئه‌ڵماسی رۆح دی گریسـۆگۆنۆ :

وه‌زنه‌که‌ی 312.24 کیراته‌ ، له‌ رۆژئاوای ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست دۆزراوه‌ته‌وه‌ ، هیچ زانیارییه‌ک له‌ سه‌ر شوێن و خاوه‌نی ئه‌م ئه‌ڵماسه‌ نیــیه‌ .

....................................................................................................................................................

4-کولینانی دووه‌م،ئه‌ستێره‌ی بچوک له‌ ئه‌فریقا:

وه‌زنه‌که‌ی 317.4 کیراته‌ ، دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌ردی کولینانه‌ ، ناوی دووه‌می پاش کولینان ( سـیر تۆماس )ه‌ . له‌ به‌شی پێشه‌وه‌ی تاجی ئیمپراتۆریه‌تی به‌ریتانی به‌کارهاتووه‌ . نرخه‌که‌ی به‌ 200 ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه‌ .

....................................................................................................................................................

3- ئه‌ڵماسی بێ هاوشـێوه‌ :

وه‌زنه‌که‌ی 407.48 کیراته‌ ، له‌ ساڵی 1984 له‌ کۆماری کۆنگۆی دیموکرات له‌ ئه‌فریقا دۆزراوه‌ته‌وه‌ . نرخه‌که‌ی 20 ملیۆن دۆلاره‌ .

....................................................................................................................................................

2- کولینانی یه‌که‌م،ئه‌ستێره‌ی ئه‌فریقا :

وه‌زنه‌که‌ی 530.20 کیراته‌ ، به‌ ئه‌ستێره‌ی ئه‌فریقا ناوده‌برێت ، نرخه‌که‌ی 400 ملیۆن دۆلاره‌ .

....................................................................................................................................................

1- ئه‌ڵماسی یۆبـێـڵـی زێـڕین :

وه‌زنه‌که‌ی 545.67 کیراته‌ ، تاوه‌کو ئێستا گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسه‌ له‌ جیهاندا ، ئه‌م ئه‌ڵماسه‌ له‌ ساڵی 1985 له‌ باشوری ئه‌فریقا دۆزراوه‌ته‌وه‌ . نرخه‌که‌ی 12 ملیۆن دۆلاره‌ .



0 التعليقات: