HDL چەند سەرچاوەی خۆراکیی کاریگەر بۆ کۆڵسترۆڵی باش
ئەگەر پشکنینی پزیشکیت کردووە و بۆت دەرکەوتووە کە کۆڵستڕۆڵی باشی ناو خوێنت (HDL) ڕێژەکەی دابەزیوە یاخود کەمی کردووە ، ئەوا پێویستە کارێک بکەیت ڕێژەی کۆڵستڕۆڵی باش لە لەشدا زیاد بکەیت ، چونکە کەم بونی کۆڵستڕۆڵی باش لە خوێندا یەکێکە لە مەترسیدارترین هۆکار بۆ نەخۆشییەکانی دڵ ، HDL خوێن لە کۆڵستڕۆڵی خراپ پاک دەکاتەوە و هەندێک کاریگەری لە دژی هەوکردنەکان هەیە کە ئەمەش بە سودە بۆ دڵ .
پێویستە ڕێژەی HDL ناو خوێن چەند بێت ؟
بە پێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی دڵ ی ئەمریکی ( American Heart Association) .پێویستە بۆ پیاوان ئاستەکەی 40 ملغ\ديسيلتر، یان زیاتر بێت ، وە بۆ ئافرەتان 50 ملغ\ديسيلتر . بەڵام ئەگەر ئاستەکەی 60 ملغ\ديسيلتر یان زیاتر بوو بۆ هەردوو ڕەگەزەکە خراپە و کەمتر بەرگری دەکات لە دژی نەخۆشییەکانی دڵ .
ئەگەر ئەتەوێت ئاستی کۆڵستڕۆڵی باشی ناو خوێنت باشتر بکەیت ، ئەوا ئەم خۆراکانە یارمەتیدەرن بۆ ئەو کارە :
گوێز و فستق و بادەم سەرچاوەی باشی چەوری تەندروستن بۆ دڵ .
خۆراکە دەریاییەکان
0 التعليقات: