ووڵاتـی جــامـایـکــا
جامایکا دەوڵەتێکی دورگەییە و بەشێکە لە دوورگەی ( ئەنتیل ی گەورە ) . دەکەوێتە
( دەریای کاریبی ) ڕووبەرەکەی دەگاتە 11,100 کم٢ . ڕێژەی دانیشتووانی جامایکا نزیکەی 3 ملیۆن کەسە ، دانیشتووانی ڕەسەنی جامایکا هەردوو هۆزی ئاراواکان و تاینۆن و لە ئەمریکای باشورەوە هاتون بۆ ئەم دوورگەیە لە نێوان ساڵانی
4000-1000 پ.ز ، کاتێک کریستۆڤەر کۆڵۆمبس لە ساڵی 1494 گەیشتۆتە ئەم دورگەیە ، جامایکا 200 گوند بووە و لە لایەن سەرۆک هۆزەکانەوە بە ڕێوە دەبران ،
سستمی حکومڕانی لە جامایکا دیموکراتی پەڕلەمانیی و پاشایەتی دەستورییە ،
جامایکا چوارەم گەورەترین دورگەی جیهانە و گەورەترین ووڵاتی دەریای کاریبییە، بۆ سێ هەرێم دابوش بووە ئەوانیش :
هەرێمی کوورنول - هەرێمی میدلسکس - هەرێمی سریی
زمانی ڕەسمی جامایکا زمانی ئینگلیزیـیـە ، وە لە ڕووی ئاینەوە ، بە زۆری مەسیحین
پایتەخت : کینگستۆن
ڕۆژی سەربەخۆیی : 6-8-1962
دراو : دۆلاری جامایکی
هێمای ئینتێرنێت : jm
هێمای تەلەفۆنیی : +1/876
0 التعليقات: