Showing posts with label جـیـهــان. Show all posts

( cape verde ) کــیـپ ڤـێـردی

0 التعليقات
کیپ ڤیردی (سه‌ری سه‌وز)

پێک دێت له‌ دوو دوورگه‌ که‌ به‌ هۆی گڕکانه‌وه‌ په‌یدا بوون نزیکه‌ی 400 کم له‌ که‌ناراوه‌کانی ڕۆژئاوای ئه‌فریقاوه‌ دووره‌ . ئه‌م دورگه‌یه‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌ لایه‌ن فینیـقـیـنییه‌ کۆنه‌کانه‌وه‌ ئاشکرا کراوه‌ و دۆزراوه‌ته‌وه‌ دواتر و له‌ سه‌ده‌ی 15 له‌ لایه‌ن پرتوگالیه‌کانه‌وه‌ داگیر کراوه‌ ، له‌ سه‌ده‌ی 16 ئه‌م دورگه‌یه‌ بو به‌ مه‌ڵبه‌ندێکی بازرگانیی گرنگ .
له‌ ساڵی 1951 پرتوگال ئه‌م دورگه‌یه‌ ی له‌ داگیرکارییه‌وه‌ گۆڕی و کردی به‌ به‌شێک له‌ وڵاتی پرتوگال ، دوای ئه‌وه‌ پارتی ئه‌فریقی ئازادی غینیا و کیپ ڤیردی دروست بوو له‌ ساڵی 1956 به‌ مه‌به‌ستی ئازادی و داوای باش کردنی باری ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییان ده‌کرد .


map of Cape Verdelocator map of Cape Verde

له‌ ساڵی 1961 دا چه‌ندین شۆڕش له‌ دژی پرتوگالییه‌کان سه‌ری هه‌ڵدا که‌ له‌ ئه‌نجامدا پارتی ئه‌فریقی توانی کۆنترۆڵی زۆربه‌ی ناوچه‌کانی غینیای پرتوگالیی بکــات 

سه‌رئه‌نجام له‌ 1975/ 7 / 5 ئه‌م دورگه‌یه‌ سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت ، ئابوریی ئه‌م وڵاته‌ پشت به‌ کشتوکاڵ و گه‌شتوگوزار ده‌به‌ستێت .


زیــاتـر بـخوێـنەرەوە »

دەریـــا بــێ ئـــاوەکــان کــامــانـــەن ؟!

0 التعليقات


زاراوەی دەریـای لـمین بۆ ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی نیمچە دوورگەی عەرەبیی بەکـاردەهـێـنرێـت.
وە هەروەها ئەم زاراوەیە بە ناوچەی بـیــابانی لـیـبـیـــا ش دەوترێت .
بەهۆی نەبوونی هیچ سەرچاوەیەکی ئــاو لەم ناوچانە .
.
.
.
.
دەریایەکی تری بێ ئــاو هەیە ... ئەویش ئەو دەریا یە کە لە قەسیدە وهۆنراوەکاندا بەکاردەهـێنرێت .

زیــاتـر بـخوێـنەرەوە »

درێـژتـریـن شـەقـامی جـیـهــان

0 التعليقات

                  شـەقـامی ( yonge street ) درێـژتـریـن شـەقـامی جـیـهــانـە .
                  ئـەم شـەقـامە دەکـەوێـتـە نـاوچـەی تـۆریـنـتـۆی کـەنـەدی .
                  درێـژی ئـەم شـەقـامە 1896 کم . 
                  دەکـەوێـتـە نـێـوان دەریـاچـەی  ئـۆنـتـاریۆ و دەیـاچـەی سـیـمکـۆ


                  شـوێـنی ـجـوگـرافـیی ( yonge street ) بـە پـێـی ( google map )
                         ( yonge+street )







زیــاتـر بـخوێـنەرەوە »

هەندێک لە ووڵاتانی جیهان و پایتەختەکەیان

0 التعليقات






بـورونـدی ........ Burundi
قاڕە : ئەفریقا
پایتەخت : بوجمبورا
گەورەترین شار : بوجمبورا
ژمارەی دانیشتووان : نزیکەی 9 ملیۆن کەس
ژمارەی دانیشتووانی پایتەخت : 250 هەزار کەس
........................................................................................................................................
بـەلـجـیـکـــا ........ Belgium
قاڕە : ئەوروپا
پایتەخت : برۆکسل
گەورەترین شار : برۆکسل
ژمارەی دانیشتووان : نزیکەی 11 ملیۆن کەس
ژمارەی دانیشتووانی پایتەخت : نزیکەی 1 ملیۆن کەس
........................................................................................................................................
ئـەرجـەنـتــین ........ Argentina
قاڕە : ئەمریکای باشوور
پایتەخت : بۆینس ئایریس
گەورەترین شار : بۆینس ئایریس
ژمارەی دانیشتووان : زیاتر لە 40 ملیۆن کەس
ژمارەی دانیشتووانی پایتەخت : 13 ملیۆن کەس
........................................................................................................................................
جـامـایکـــا ........ Jamaica
قاڕە : ئەمریکای ناوەڕاست
پایتەخت : کینگستۆن
گەورەترین شار : کینگستۆن
ژمارەی دانیشتووان : نزیکەی 3 ملیۆن کەس
ژمارەی دانیشتووانی پایتەخت : نزیکەی 700 هەزار کەس
........................................................................................................................................
کـەمـبـۆدیـــا ........ Cambodia
قاڕە : ئاسیا
پایتەخت : پنۆم پنە
گەورەترین شار :  پنۆم پنە
ژمارەی دانیشتووان : نزیکەی 15 ملیۆن کەس
ژمارەی دانیشتووانی پایتەخت : نزیکەی 2,5 ملیۆن کەس

زیــاتـر بـخوێـنەرەوە »

ووڵاتـی جــامـایـکــا

0 التعليقات


جامایکا دەوڵەتێکی دورگەییە و بەشێکە لە دوورگەی ( ئەنتیل ی گەورە ) . دەکەوێتە
( دەریای کاریبی ) ڕووبەرەکەی دەگاتە  11,100 کم٢ . ڕێژەی دانیشتووانی جامایکا نزیکەی 3 ملیۆن کەسە ، دانیشتووانی ڕەسەنی جامایکا هەردوو هۆزی ئاراواکان و تاینۆن و لە ئەمریکای باشورەوە هاتون بۆ ئەم دوورگەیە لە نێوان ساڵانی
 4000-1000 پ.ز ، کاتێک کریستۆڤەر کۆڵۆمبس لە ساڵی 1494 گەیشتۆتە ئەم دورگەیە ، جامایکا 200 گوند بووە و لە لایەن سەرۆک هۆزەکانەوە بە ڕێوە دەبران ،
سستمی حکومڕانی لە جامایکا دیموکراتی پەڕلەمانیی و پاشایەتی دەستورییە ،
 جامایکا چوارەم گەورەترین دورگەی جیهانە و گەورەترین ووڵاتی دەریای کاریبییە، بۆ سێ هەرێم دابوش بووە ئەوانیش :
هەرێمی کوورنول - هەرێمی میدلسکس - هەرێمی سریی
زمانی ڕەسمی جامایکا زمانی ئینگلیزیـیـە ، وە لە ڕ‌ووی ئاینەوە ، بە زۆری مەسیحین 

Jamaica


پایتەخت : کینگستۆن
ڕۆژی سەربەخۆیی : 6-8-1962 
دراو : دۆلاری جامایکی
هێمای ئینتێرنێت : jm
هێمای تەلەفۆنیی : +1/876


زیــاتـر بـخوێـنەرەوە »

Fiji Island ....... دورگەی فیجی

0 التعليقات

دورگەی فیجی دەکەوێتە باشوری زەریای هێمن . وە دەکەوێتە باکوری دورگەی نیوزلەندا بە دووری 2000 کم . 
نزیکترین هاوسێکانی :
لە ڕۆژئاواوە فانواتو ، لە باشوری ڕۆژئاواوە کالیدونیا لە باشوری ڕۆژهەڵاتەوە کرمادیک ، لە ڕۆژهەڵاتەوە والیس و فوتونا لە باکورەوە توفالو ،  لە باکوری خۆرهەڵاتەوە ساموا



 هەرەزۆری ئەم دورگەیە بە هۆی چالاکییە بورکانیەکانەوە دروست بووە ، کە نزیکەی 150 ملیۆن ساڵی خایاندووە .
گەیشتنی مرۆڤ بەم دورگەیە دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی دووەمی پێش زایین ، فیجی دەکەوێتە چوارچێوەی نیشتیمانی ئەرخەبیل کە لە زیاتر لە 332 دورگە پێکهاتووە ، وە 500 دورگەی بچوک کە ڕوبەرەکەیان تەنها 18,300 کم دوجایە ، ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 850,000 کەسە ،گەورەترین شاری ، شاری( فیجی )ە کە پایتەختەکەیەتی ، فیجی لە سەدەی هەڤدەیەم و هەژدەیەمدا لە لایەن هۆڵەندیەکان و بەریتانییەکانەوە ئاشکرا کراوە . تا ساڵی 1970 لە ژێر دەستی بەریتانییەکاندا بووە . بە هۆی بونی دارستانەکەی و زۆری کانزای سروشتی و سامانی ماسی ، ئابورییەکەی لە گەشەکردنێکی خێرادایە . سەرچاوەی سەرەکی داهاتی فیجی گەشتوگوزاری و ناردنەدەرەوەی شەکرە ، وە دراوی سەرەکی دۆلارە .


زیــاتـر بـخوێـنەرەوە »