کاریگەریە خراپەکانی شەربەتی میوەکان بۆ منداڵان

  بێگومان میوەکان چارەسەر و شیفان بۆ هەندێک لە نەخۆشییەکان وە سودی تەندروستی زۆریان تێدایە ، وە لێکۆڵینەوەکان ئەوە دڵنیا دەکەنەوە کە شەربەتی میوەکان ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەبینن لە تەندروستی مرۆڤدا . بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە شەربەتی میوەکان هیچ زیانێکیان نیە ، بە تایبەت ئەگەر زیادەڕەوی تێدا بکرێت و تەمەن ڕەچاو نەکرێت بۆ دیاری کردنی ڕێژەی خواردنەوەیان .

کەسانی تایبەتمەند لەم بوارەدا ئەو ئاگاداریە ئەدەن کە خواردنەوەی شەربەتی میوەکان بە ڕێژەیەکی زۆر ، کاریگەری خراپی هەیە لەسەر( مینا ) ی ددانەکان بە تایبەتی بۆ منداڵان .
لەم بارەیەوە( کاتی هارلی ) لە پەیمانگەی شاهانە لە ئینگلتەرا ووتی : 50 % ی ئەو منداڵانەی تەمەنیان 5 ساڵی تێنەپەڕاندووە خواردنەوەی شەربەتی میوەکان کاریگەری خراپی بۆ سەر پارچەی مینا ی ددانەکان هەیە . وە ئەو پێی وایە لە جێگەی شەربەتی میوەکان ، شیر و ئاو بە زۆری بدرێت بە منداڵەکە باشترە .

شەربەتی میوەکان بەشێکی زۆری پێکهاتوون لە چەوری و شەکری سلیلۆز کە ئەمانەش کاریگەری خراپیان لەسەر مینا ی ددانەکان هەیە .
هارلی ئەوەشی ووت : پێویستە خواردنەوەی شەربەتی میوەکان بۆ منداڵانی بچوک ، لە هەفتەیەکدا تەنها یەک جار بێت .
وە هەروەها پزیشکەکان ڕونکردنەوەی ئەوە دەدەن کە پاش خواردنی میوە و خواردنەوەی شەربەتی میوە ، ئــاو بخورێتەوە چونکە ئـاو کاریگەریەکانیان لەسەر مینا ی ددانەکان که‌م ده‌کاته‌وه‌ .


0 التعليقات: