Fiji Island ....... دورگەی فیجی
دورگەی فیجی دەکەوێتە باشوری زەریای هێمن . وە دەکەوێتە باکوری دورگەی نیوزلەندا بە دووری 2000 کم .
نزیکترین هاوسێکانی :
لە ڕۆژئاواوە فانواتو ، لە باشوری ڕۆژئاواوە کالیدونیا لە باشوری ڕۆژهەڵاتەوە کرمادیک ، لە ڕۆژهەڵاتەوە والیس و فوتونا لە باکورەوە توفالو ، لە باکوری خۆرهەڵاتەوە ساموا
هەرەزۆری ئەم دورگەیە بە هۆی چالاکییە بورکانیەکانەوە دروست بووە ، کە نزیکەی 150 ملیۆن ساڵی خایاندووە .
گەیشتنی مرۆڤ بەم دورگەیە دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی دووەمی پێش زایین ، فیجی دەکەوێتە چوارچێوەی نیشتیمانی ئەرخەبیل کە لە زیاتر لە 332 دورگە پێکهاتووە ، وە 500 دورگەی بچوک کە ڕوبەرەکەیان تەنها 18,300 کم دوجایە ، ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 850,000 کەسە ،گەورەترین شاری ، شاری( فیجی )ە کە پایتەختەکەیەتی ، فیجی لە سەدەی هەڤدەیەم و هەژدەیەمدا لە لایەن هۆڵەندیەکان و بەریتانییەکانەوە ئاشکرا کراوە . تا ساڵی 1970 لە ژێر دەستی بەریتانییەکاندا بووە . بە هۆی بونی دارستانەکەی و زۆری کانزای سروشتی و سامانی ماسی ، ئابورییەکەی لە گەشەکردنێکی خێرادایە . سەرچاوەی سەرەکی داهاتی فیجی گەشتوگوزاری و ناردنەدەرەوەی شەکرە ، وە دراوی سەرەکی دۆلارە .
0 التعليقات: