ئـیـمانـوئـێـل کــانـت






فەیلەسوفی ئەڵمانی و یەکێک لە گرنگترین بیرمەندانی ئەوروپی . خاوەنی چەند پەرتوکێکەلە بوارەکانی ( بیرکاری ، دینامیک ، جیهانناسی ). دواتر ڕوی کردە بواری فەلسەفەلە کۆتاییەکانی سەدەی هەژدەیەم پەرتوکی گرنگی( میتافیزیکی ئەخلاق )یبڵاو کردەوە .
لە نێوان ساڵانی ( 1724 - 1804 ) دا ژیاوە .


هـه‌ندێک له‌ ووته‌ جـوانه‌کانی :

* وا به‌ که‌ بتوانیت به‌ هه‌رکه‌سێک بڵێیت ،وەکو من هه‌ڵسوکه‌وت بکـه‌ .

* دەبێت ئاکار به‌سه‌ر هونه‌ردا دەسه‌ڵات بگێڕێت .

* شیرینترین ئه‌نجامی وردبینی و ڕێکوپێکیی ، سه‌رکه‌وتنه‌ .

* بڕوا به‌ خودا بێنن چونکه‌ ئێوە پێویستان به‌و بڕوایه‌یه‌ .

* خاڵی جیاوازی نێوان مرۆڤه‌کان جه‌سته‌ نیه‌ ،به‌ڵکو دەروونی ئه‌وانه‌ .

* له‌ دونیادا دوو شت زۆر جوانن ، ئاسمانی پڕ ئه‌ستێرە و ویژدانی ئاسوودە .

ئه‌گه‌ر ئارەزوو و نوستن له‌ مرۆڤ بگری ،ئه‌وا دەبێته‌ بێ چارەترین بونه‌وەری سه‌ر ڕووی زەویی.

* ئارەزووەکانی مرۆڤ کۆتاییان بۆ نیه‌ ،هه‌رکات ئارەزوویه‌کی به‌دی هات ،ئارەزوویه‌کی دیکه‌ی هه‌یه‌ .

مۆسیقا چێژبه‌خشترینی هونه‌رەکانه‌ به‌ڵام هیچمان فێر ناکات ، خۆراکی بیر و ڕۆح , هۆنراوە و هۆنراوە نوسینه‌ .

* باشترینی خۆشییه‌کان ، پشووی دوای ئیشـه‌ .

.


0 التعليقات: