باسێکی گرنگ لەسەر مێژوو و سود و زیانەکانی شوکولاتە

مێژووی سەرهەڵدانی و دروستکردنی شوکولاتە دەگەڕێتەوە بۆ 1500 ساڵ پ.ز . 
کاتیک هیندیە کۆنەکان لە ئەمریکای باکور کاکاویان چاندووە و بەکاریان هێناوە بۆ خواردن . لەو کاتەوە مێژووی شوکولاتە دەست پێ دەکات .

سوودەکانی شوکولاتە :
*دوای خواردنی شوکولاتە هەست بە ئارامیی دەروونیی دەکرێت . لەم ڕووەوە دەیان لێکۆڵەر و پزیشک و چەندین لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند جەخت لەوە دەکەنەوە کە شوکولاتە سودی زۆری هەیە بۆ مرۆڤ لە ڕووی دەروونییەوە .
*مادەی ( کافایین ) ی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ چالاک بوونی دەزگای مێشک .
*شوکولاتە ووزەی لەش زیاد دەکات ، وە بەشێک لە شەکری تێدایە کە ڕێژەی
هۆڕمۆنی سیرۆتونین بەرز دەکاتەوە کە یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی مەزاجی مرۆڤ .
*شارەزاکانی بواری کیمیا لە زانکۆی سکرانتۆن دەڵێن : شوکولاتە وەکو هەندێک لە سەوزە و میوەکان مادەی دژە ئۆکسیدی تێدایە کە زۆر بەسودە بۆ تەندروستی لەش و بەرگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی برین ( قرحة ) .
*سودی بۆ دڵ هەیە ، دوای ئەوەی توێژینەوەکان دەریان خست کە هاڕاوەی کاکاوی پاڵفتە ڕێگرە لە زیادبونی کۆڵستڕۆڵی زیانبەخش لە لەشدا .
*هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی بەرزە فشاری خوێن ، زاناکانی کۆلێجی پزیشکیی لە  زانکۆی هاڤارد ئەوەیان ڕوونکردەوە کە ئەو مادە کیماییانەی لە کاکاودا هەیە کە ناسراوە بە "فلافونوید" کار دەکات بۆ زیاد بەرهەمهێنانی مادەی "ئۆکسیدی نیتریک" کە ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە ڕێکخستنی هاوسەنگیی فشاری خوێن .
کەسانی تایبەتمەند ڕایدەگەیەنن کە هەندێک جۆری شوکولاتە سودی زیاترە لە جۆرەکانی تر ،ئەو جۆرەی لە هاڕاوەی کاکاو دروست کراوە باشترین جۆریەیتی دوای ئەویش ئەو جۆرەی لە شیر دروست دەکرێت لە پلەی دووەمدایە .

زیانەکانی شکولاتە :
توێژەرەکان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ،ئاگایی ئەوە دەدەن کە خواردنی شوکولاتە لە شەودا کاریگەری خراپ بەجێدەهێڵت لەسەر خەو ،دەبێتە هۆی بینینی خەوی ناخۆش .هەر لەم ڕووەوە توێژەران لە زانکۆی ستانفۆرد ی ئەمریکی ئاشکرایان کرد شوکولاتە دەبێتە هۆی چەند کرداریک لە خەودا ،وەک جوڵانی خێرای چاو ، و خەوبینینی بێزارکەر .


0 التعليقات: