ئـــۆســــکــار ویــلــد
ناوی ته‌واوی : ئۆسکار فینگێل فێلاهێرتی ویلز ویلد .
شـــــاعـیر و کورته‌چیرۆکنووس و شانۆنامه‌نــووس .
لـــــه ( دوبلینی ) پایته‌ختی ئیرله‌ندا له‌دایک بووه و لــــه پاریس کۆچی دووایی کـــــردووه .
له نێوان ساڵانی (1854 - 1900 )ز ژیـــــــاوه.
هــه‌نـدێک لـــه ووته جـــوانه‌کانی :
* ده‌توانین که‌سایه‌تی مرۆڤ به پێی بڕشت و گرنگیی ئه‌و لای هاوڕێکـــانی بنرخـێنین .
* پیاوی بوێر ئه‌و پیاوه‌یه که‌سایه‌تیی تاکی خۆی له کۆمه‌ڵگه‌دا ون نه‌کات و بوێرانه هه‌ر بڕوایه‌کی هه‌یه ئاشکرای بکـــات .
* کاتێک به‌خته‌وه‌رین هه‌میشه بــاش ده‌رده‌که‌وین ، به‌ڵام کاتێک باش بین هه‌میشه به‌خته‌وه‌ر نــین .
* بـۆ هه‌ڵبژاردنی هاوڕێ ده‌توانین وردبین بـین ، به‌ڵام ئاسته‌مه بتوانین به بـاشی دوژمن ده‌ستنیشــان بکــــه‌ین .
* هیچ که‌س ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ند نیه بتوانێت ڕابردووی بکــڕێت .
* هه‌میشه له دوژمنه‌کانت بـبـوره ، هیچ شتێک زیاتر له‌وه ئازاریــان نــــادات .
* تــا زیندوون ، دڵشــاد و شـادومان بــن ، ده‌رفه‌ت بـۆ دڵته‌نگیی و مه‌رگ زۆر زۆره .
* لــه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانی ڕۆژگــار ئه‌وه‌یه " ژن " جــوان ... و ... هه‌مانکات وه‌فاداریش بێت .
* پیاو تا کاتێک ئه‌ڤیندار نه‌بووه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ژنێک به‌خته‌وه‌رانه بژی .
* ئێمه ئیشه گێلانه‌کانی ژیانمان ، به ناوی ئه‌زموونه‌وه به ڕووی خه‌ڵکدا ده‌ده‌ین .
* ئه‌رکی سه‌ر شــان ئه‌و شته‌یه چاوه‌ڕێ ی ده‌که‌ین که‌سانی تر ئه‌نجــامی بده‌ن .
* ئه‌ڤین له دڵتدا ڕاگره ، ژیان بێ ئه‌ڤین له باخێکی بێ هه‌تاو ئه‌چێ که گوڵه‌کانی ژاکاون .
0 التعليقات: