قــۆخ ، ســـوود و پـێـکـهاتــەکـانـی

ڕووەکی قۆخ یەکێکە لە ڕووەکە کۆنەکان و قەبارەی مامناوەندیە و بەرزییەکەی دەگاتە 7 مەتر ،وە لە جۆری ڕووەکە گوڵدارەکانە ، مێژووی قۆخ ئەگەڕێتەوە بۆ چین هەرچەندە ناوەکەی فارسی یە . نیشتیمانی سەرەکی قۆخ ، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا یە .
لە کۆندا لە ووڵاتی شام و ڕۆما ی کۆندا ڕوێندراوە ، لە پەرتووکی پزیشکانی یۆنانیە کۆنەکاندا لە بارەی سوودەکانی قۆخەوە نوسراوە .


پێکهاتەی خۆراکیی قۆخ :
* ئاو ، بەشێکی سەرەکی پێک دەهێنێت
* شەکر
* کاربۆهیدرات
* مادەی ڕیشاڵیی
* پڕۆتینەکان
* ڕۆن
* ڤیتامینەکان ، لەوانە :
ــــــ سەرچاوەیەکە بۆ ڤیتامین
ــــــ سەچاوەیەکە بۆ ڤیتامین A

سوودەکانی :
* دەزگای هەرسکردن لە کێشەکانی شێرپەنچە دەپارێزێت .
* یارمەتی چالاک بوونی گەدە دەدات .
* پارێزگاری دەکات لە نەخۆشییەکانی دڵ .
* خۆراکێکی گرنگە بۆ منداڵ .

0 التعليقات: