ســوودەکــانـی مـیـوەی کــیـوی
ناوی میوەی کیوی لە ووڵاتی نیوزلەنداوە سەری هەڵداوە و بە ناوی یەکێک لە باڵندەکانەوە ناونراوە . نیشتیمانی سەرەکیی میوەی کیوی ووڵاتی ( چین )ە .
میوەی کیوی لە ڕێژەیەکی کەم ( ئاسن ) پێکهاتووە بەڵام بەهۆی بوونی ئەکسیدی سوودبەخش تیایدا دەبێتە هۆی ئەوەی لەشی مرۆڤ ڕێژەیەکی باش مادەی ( ئاسن و روی ) لە خۆ بگرێت .
بە ووتەی پسپۆڕان خواردنی میوەی "کیوی" دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێگە لە کەمخوێنی و کەمبوونی مادەی ئاسن لە ناو لەشی مرۆڤدا بگرێت .
میوەی کیوی لە ڕێژەیەکی بەرچاوی ڤیتامین C پێکهاتووە کە 69 ملیگرامە ، هەروەها ڕێژەی ڤیتامین C ناو میوەی "کیوی" وەکو دژە ئەکسیدێک ڕێگە لە ژمارەیەک نەخۆشی شێرپەنجە دەگرێت.
ڕەنگی سەوزی ئەم میوەیە کە بە زۆریی لە مادەی ( لتئین ) پێکهاتووە ، کاریگەرییەکی باشی لە بەهێزکردنی بینایی چاو هەیە . وە هەروەها دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کۆڵستڕۆڵی زیانبەخشی ناو خوێن .