هــەنــار = گـەنـجـیـیـەتی هـەمـیـشــەیـی ... هـاوکـێـشەیەکی ســادە
هەنار ڕۆڵێکی کاریگەر دەگێڕیت لە پارێزگاریکردن لە تەندروستی ، هەروەها توانای زاڵبوون بەسەر نەخۆشیەکانی دڵدا زیاد دەکات و ژیانی سێکسی باش دەکات .
دەربارەی هەنار توێژەران لە ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێدا ڕایانگەیاند کە هەنار بەسودە بۆ مانەوەی مرۆڤ بە گەنجیی سروشتی . ڕۆژنامەی ( دەیلی مەیل ) پشتڕاستی کردەوە و ڕایگەیان کە توێژینەوەکە 3 ملیۆن دۆلاری تێچووە و ئەوەی دەرخستووە کە خواردنی هەنار کرداری پیربوون خاو دەکاتەوە .
وە هەروەها ڕوونی کردەوە کە خواردنی هەنار و شەربەتی هەناری پاڵفتە وا دەکات کێشە لە کرداری مێشک و ماسوولکەکان و جگەر ،کەمببێتەوە . لە کاتێکدا بوونی کێشە لەم ئەندامانەدا کاریگەری دەبێت لەسەر پیربوون .
وە ئاماژەشیان بەوەدا کە هەنار دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی "A" و "G" و "D" , لەگەڵ مادەی ئاسن و دژە ئەکسیدەکان .
0 التعليقات: