بــە خـێــرایـی خــواردن زیــانی تـەندروسـتـی هـەیــە
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی نوێ ئه‌وانه‌ی به خێرایی خواردن ده‌خۆن، دوو ئه‌وه‌نده‌و نیو زیاتر له‌كه‌سانی تر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان هه‌یه به نه‌خۆشی شه‌كره له‌جۆری دووه‌م.
لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پێشتردا كه جه‌ختیانده‌كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌یه له‌نێوان خواردنی خۆراك به خێرایی و قه‌ڵه‌وی كه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كه بۆیه‌كه‌مجار ده‌ریخستووه نانخواردن به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و په‌له‌په‌ل هۆكارێكی مه‌ترسیداره بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دووه‌م.
لیكۆڵینه‌وه نوێیه‌كه له‌لایه‌ن تیمێكی زانكۆی لیتوانیا بۆ زانسته پزیشكیه‌كان ئه‌نجامدراوه و ئه‌نجامه‌كانی له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ غوده‌كان له شاری فلوڕانسای ئیتالیا پێشكه‌ش كرا.
لینا رادزفیسین، سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵه‌ره‌كان، ده‌ڵێت:" بڵاوبونه‌وه‌ی جۆری دووه‌م له نه‌خۆشی شه‌كره له هه‌ڵكشاندایه و خه‌ریكه ده‌بێته په‌تایه‌كی جیهانی، و گرنگه ئه‌و هۆكاره مه‌ترسیدارانه‌ی ده‌بێته هۆی تووشبوون به‌م نه‌خۆشیه ده‌ستنیشانبكرێت كه ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ره له كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م نه‌خۆشیه،" و ئاماژه‌یكرد به‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پێشتر كه جه‌ختده‌كاته‌وه خواردنه‌وه‌ی چوار كوپ قاوه یان زیاتر له ڕۆژێكدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دووه‌م كه‌مده‌كاته‌وه.
نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دووه‌م نه‌خۆشیه‌كه و مرۆڤ ده‌توانێت له‌ڕێگای په‌یڕه‌وكردنی سیستمێكی خۆراكی ته‌ندروست و ئه‌نجامدانی وه‌رزشه‌وه خۆی لێ بپارێزێت، و نه‌خۆشیه‌كه زۆرجار له ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌ندا ده‌رده‌كه‌وێت.
0 التعليقات: