( cape verde ) کــیـپ ڤـێـردی

0 التعليقات
کیپ ڤیردی (سه‌ری سه‌وز)

پێک دێت له‌ دوو دوورگه‌ که‌ به‌ هۆی گڕکانه‌وه‌ په‌یدا بوون نزیکه‌ی 400 کم له‌ که‌ناراوه‌کانی ڕۆژئاوای ئه‌فریقاوه‌ دووره‌ . ئه‌م دورگه‌یه‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌ لایه‌ن فینیـقـیـنییه‌ کۆنه‌کانه‌وه‌ ئاشکرا کراوه‌ و دۆزراوه‌ته‌وه‌ دواتر و له‌ سه‌ده‌ی 15 له‌ لایه‌ن پرتوگالیه‌کانه‌وه‌ داگیر کراوه‌ ، له‌ سه‌ده‌ی 16 ئه‌م دورگه‌یه‌ بو به‌ مه‌ڵبه‌ندێکی بازرگانیی گرنگ .
له‌ ساڵی 1951 پرتوگال ئه‌م دورگه‌یه‌ ی له‌ داگیرکارییه‌وه‌ گۆڕی و کردی به‌ به‌شێک له‌ وڵاتی پرتوگال ، دوای ئه‌وه‌ پارتی ئه‌فریقی ئازادی غینیا و کیپ ڤیردی دروست بوو له‌ ساڵی 1956 به‌ مه‌به‌ستی ئازادی و داوای باش کردنی باری ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییان ده‌کرد .


map of Cape Verdelocator map of Cape Verde

له‌ ساڵی 1961 دا چه‌ندین شۆڕش له‌ دژی پرتوگالییه‌کان سه‌ری هه‌ڵدا که‌ له‌ ئه‌نجامدا پارتی ئه‌فریقی توانی کۆنترۆڵی زۆربه‌ی ناوچه‌کانی غینیای پرتوگالیی بکــات 

سه‌رئه‌نجام له‌ 1975/ 7 / 5 ئه‌م دورگه‌یه‌ سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت ، ئابوریی ئه‌م وڵاته‌ پشت به‌ کشتوکاڵ و گه‌شتوگوزار ده‌به‌ستێت .


زیــاتـر بـخوێـنەرەوە »

تـابـلـۆیـه‌ک بـه‌ 34 ملیۆن دۆلار فـرۆشـرا

0 التعليقات


یه‌کێک له‌ کاره‌کانی ( جون كـونـستـابل )ی نیگارکێشی به‌ریتانی ، به‌ قیاسی 47x56 ئینج (120.7x142.2)سم ، له‌سه‌ر قوماش کێشراوه‌ ، نرخی 34 ملیۆن دۆلاری بۆ دانرا له‌ مه‌زادی کریستی له‌ له‌نده‌ن .
تابلۆکه‌ ژیانی گوندی پیشانداوه‌ له‌ سوفولک له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئینگلته‌را ، له‌ ساڵی 1824 ته‌واو بووه‌ ،





زیــاتـر بـخوێـنەرەوە »

گـرانـتـریـن 10 ئـۆتـۆمبـیـله‌کـانـی جـیـهـان بۆ سـاڵی 2012

0 التعليقات
                         10- هينيسی GT
                                  پله‌ی ده‌یه‌می وه‌رگرتووه‌ له‌ ڕیزبه‌ندییه‌که‌ 
بزوێنه‌ری V8
نرخه‌که‌ی 1 ملیۆن دۆلاره‌
...................................................................................................................................................................
9- پاجانی ( Pagani Huayra )
پله‌ی نۆیه‌می وه‌رگرتووه‌ 
بزوێنه‌ری V12
نرخه‌که‌ی 1.3 ملیۆن دۆلاره‌ 
...................................................................................................................................................................
8- مـایبـاخ ( Maybach Landaulet )
پله‌ی هه‌شته‌می وه‌رگرتووه‌
بزوێنه‌ری V12
نرخه‌که‌ی 1.4 ملیۆن دۆلاره‌
..................................................................................................................................................................
7- ئه‌ستون مارتن ( Aston Martin One-77 )
پله‌ی حه‌وته‌می وه‌رگرتووه‌
بزوێنه‌ری V12 7.3
نرخه‌که‌ی 1.4 ملیۆن دۆلاره‌
..................................................................................................................................................................
6- لامبورغينی ريفينتون ( Lamborghini Reventon )
پله‌ی شه‌شه‌می وه‌رگرتووه‌
بزوێنه‌ری V12
نرخه‌که‌ی 1.6 ملیۆن دۆلاره‌
.................................................................................................................................................................
5- كوينيجسيج ( Koenigsegg Agera R )
پله‌ی پێنجه‌می وه‌رگرتووه‌
بزوێنه‌ری V8
نرخه‌که‌ی 1,7 ملیۆن دۆلاره
.................................................................................................................................................................
4- زێـنـڤـۆ ( Zenvo ST1 )
پله‌ی چواره‌می وه‌رگرتووه‌
بزوێنه‌ری V8
نرخه‌که‌ی 1.8 ملیۆن دۆلاره‌
...................................................................................................................................................................
3- فیراری ( Ferrari 599XX )
پله‌ی سێیه‌می وه‌رگرتووه‌
نرخه‌که‌ی 2 ملیۆن دۆلاره‌
..................................................................................................................................................................
2- بوجاتی فيرون ( Bugatti Veyron SuperSport )
پله‌ی دووه‌می وه‌رگرتووه‌
بزوێنه‌ری W16 8
نرخه‌که‌ی 2.6 ملیۆن دۆلاره‌
..................................................................................................................................................................
1- مايباخ ( Maybach Exelero ) 
پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندییه‌که‌ی گرتووه‌
بزوێنه‌ری V12
خێراییه‌که‌ی ده‌گاته‌ 218،38 ميل له‌ کاتژمێرێکدا
قورساییه‌که‌ی 2.6 ته‌ن ده‌بێت
نرخه‌که‌ی 8 ملیۆن دۆلاره‌


زیــاتـر بـخوێـنەرەوە »

( Calorie ) چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی مۆبایل بۆ زانینی گه‌رمۆکه‌ی خۆراک

0 التعليقات


زانینی گه‌رمۆکه‌ی ئه‌و خۆراکه‌ی که‌ له‌به‌رده‌متایه‌ تا بیخۆیت ، زۆر ئاسان نیه‌ ، به‌ هاوکاری یه‌کێک له‌و به‌رنامانه‌ی ناو موبایله‌که‌ت ده‌توانیت بۆ هه‌میشه‌ کالۆری ئه‌و خواردنه‌ی که‌ ده‌یخۆیت بزانیت ، به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئامانجت که‌مکردنه‌وه‌ی کێشی له‌شت بێت ،
ئه‌مانه‌ 4 به‌رنامه‌ (app) ن بۆ زانینی گه‌رمۆکه‌ ( Calorie ) ی خواردن :




1- Lost It !



لینکی به‌رنامه‌که‌ :
بۆ ئایفۆن 
 https://itunes.apple.com/app/lose-it/

بۆ ئه‌ندرۆید 







2- Meal Snap




لینکی به‌رنامه‌که‌ :
بۆ ئایفۆن 








3- Restaurant natrition 

 :لینکی به‌رنامه‌که‌
بۆ ئایفۆن 

بۆ ئه‌ندرۆید





4-My Fitness Pal


 :لینکی به‌رنامه‌که‌
بۆ ئایفۆن 


بۆ ئه‌ندرۆید




زیــاتـر بـخوێـنەرەوە »

ئـــۆســــکــار ویــلــد

0 التعليقات


ناوی ته‌واوی : ئۆسکار فینگێل فێلاهێرتی ویلز ویلد .
شـــــاعـیر و کورته‌چیرۆکنووس و شانۆنامه‌نــووس .
لـــــه‌ ( دوبلینی ) پایته‌ختی ئیرله‌ندا له‌دایک بووه‌ و لــــه‌ پاریس کۆچی دووایی کـــــردووه‌ .
له‌ نێوان ساڵانی (1854 - 1900 )ز ژیـــــــاوه‌.


هــه‌نـدێک لـــه‌ ووته‌ جـــوانه‌کانی :

* ده‌توانین که‌سایه‌تی مرۆڤ به‌ پێی بڕشت و گرنگیی ئه‌و لای هاوڕێکـــانی بنرخـێنین .

* پیاوی بوێر ئه‌و پیاوه‌یه‌ که‌سایه‌تیی تاکی خۆی له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا ون نه‌کات و بوێرانه‌ هه‌ر بڕوایه‌کی هه‌یه‌ ئاشکرای بکـــات .

* کاتێک به‌خته‌وه‌رین هه‌میشه‌ بــاش ده‌رده‌که‌وین ، به‌ڵام کاتێک باش بین هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ر نــین .

* بـۆ هه‌ڵبژاردنی هاوڕێ ده‌توانین وردبین بـین ، به‌ڵام ئاسته‌مه‌ بتوانین به‌ بـاشی دوژمن ده‌ستنیشــان بکــــه‌ین .

* هیچ که‌س ئه‌وه‌نده‌ ده‌وڵه‌مه‌ند نیه‌ بتوانێت ڕابردووی بکــڕێت .


* هه‌میشه‌ له‌ دوژمنه‌کانت بـبـوره‌ ، هیچ شتێک زیاتر له‌وه‌ ئازاریــان نــــادات .

* تــا زیندوون ، دڵشــاد و شـادومان بــن ، ده‌رفه‌ت بـۆ دڵته‌نگیی و مه‌رگ زۆر زۆره‌ .

* لــه‌ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانی ڕۆژگــار ئه‌وه‌یه‌ " ژن " جــوان ... و ... هه‌مانکات وه‌فاداریش بێت .

* پیاو تا کاتێک ئه‌ڤیندار نه‌بووه‌ ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ژنێک به‌خته‌وه‌رانه‌ بژی .

* ئێمه‌ ئیشه‌ گێلانه‌کانی ژیانمان ، به‌ ناوی ئه‌زموونه‌وه‌ به‌ ڕووی خه‌ڵکدا ده‌ده‌ین .

* ئه‌رکی سه‌ر شــان ئه‌و شته‌یه‌ چاوه‌ڕێ ی ده‌که‌ین که‌سانی تر ئه‌نجــامی بده‌ن .

* ئه‌ڤین له‌ دڵتدا ڕاگره‌  ، ژیان بێ ئه‌ڤین له‌ باخێکی بێ هه‌تاو ئه‌چێ که‌ گوڵه‌کانی ژاکاون .


زیــاتـر بـخوێـنەرەوە »